بینه‌ران و میوانانی سایتی پێشه‌وا! ئێمه کۆمه‌ڵێک رووناک‌بیر، له ده‌وری یه‌کتر کۆبووینه‌وه و مزگێنی له دایکبوونی سایتی پێشه‌وا ده‌ده‌ین به هاونیشتمانانی کوردمان له هه‌ر کوێ‌یه‌کی ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ن! سایتی پێشه‌وا، هه‌وڵده‌دا سه‌کۆیه‌ک بێ بۆ وه‌رێخستنی دیالۆگێکی سالم، له‌مه‌ڕ باس و رووداوه‌کانی کوردستان به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی. ئێستا که ناوچه‌که به‌گشتی وکوردستان به‌تایبه‌تی له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆڕی چاره‌نووسسازدان تێده‌کۆشین به پێی توانا ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان له‌م بواره‌دا به‌جێ بگه‌یه‌نین. سایتی پێشه‌وا، له نووسین دا هه‌وڵده‌دا زمانێکی ره‌سه‌ن و پاراو به‌کار بێنێ، و هه‌روه‌ها له‌جێی خۆیدا که‌لک له هه‌موو زاراوه‌کانی کوردستان وه‌رده‌گرێ. داوا له دلسۆزان و تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین به نووسینی وتاری سیاسی_ کۆمه‌ڵایه‌تی، شێعر و په‌خشان، بیره‌وه‌ری و به‌سه‌رهات، ره‌خنه و تێبینی و وێنه و نیگار هاوکارمان بن! سایتی پێشه‌وا، خۆی به به‌رپرسی ئه‌و نووسراوانه نازانێ که به ناوی خۆیانه‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه. ئه‌و بابه‌ت و وتارانه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر تاق وکۆمه‌ڵ تێدا بێ و یاساکانی رۆژنامه‌نووسی پێشێل بکا بڵاو ناکرێنه‌وه. ئه‌م سایته سه‌ره‌تا حه‌وتووانه تازه ده‌کرێته‌وه و له هه‌مان کات دا هه‌وڵ له‌گه‌ڵ رێزمان دا |